شه‌فا توریسم

جستجو
Close this search box.

Language

جستجو
Close this search box.

هاوبەشکردن:

جۆرەکانی نەشتەرگەری جوانکاری
جۆرەکانی نەشتەرگەری جوانکاری و بەکارهێنانی

جۆرەکانی نەشتەرگەری جوانکاری

دەستەبەندی: پێست و جوانی

نەشتەرگەری جوانکاری جۆرێک نەشتەرگەرییە کە بە مەبەستی چاک کردن و جوانتر کردنی ڕواڵەت ئەنجام دەبێت. بەڵام دەبێت بە لە بەرچاو گرتنی مەترسییەکانی ئەم ئیشە، لەم بارەوە هەنگاو هەڵبگیرێت. داواکاری و بەردڵکەوتوویی ئەم جۆرە نەشتەرگەرییە بەردەوام ڕوو لە زیاد بوون دەکات و تەنیا لە ساڵی ٢٠١٣دا نزیکەی ١٥.١ ملوێن نەشتەرگەری جوانکاری لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجام دراوە کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشتر سێ لە سەد زیادی کردووە.

بۆ هەر بەشێکی جەستە شێوەیەکی جیاواز بە کار دێنن، بەڵام نابێت بە ئاسانی سەیری ئەم جۆرە نەشتەرگەرییانە بکرێت، چوونکە ئاکامەکەیان هەتا هەتاییە. کە واتە هەڵبژاردنی دکتۆرێکی باش و هەبوونی هۆکارێکی گەورە بۆ ئەم کارە گرینگە. ڕەنگە نەشتەرگەر پێش ئەنجامی نەشتەرگەرییەکە نەخۆشەکە بنێرێت بۆ ڕاوێژکاری. هۆکاری ئەم کارە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە هەندێ جار کێشەگەلێک لە نەخۆشدا هەیە کە بە نەشتەرگەری چارەسەر ناکرێت، یان نەخۆش تێکچوونی بەو شێوازی جەستە( BDD)هەیە.

پێڕستی بابەتەکان:

جۆرەکانی نەشتەرگەری جوانکاری و بە کار‌هێنانیان

جۆرەکانی دیکەی نەشتەرگەری جوانکاری جەستە

هەڵبژاردنی نەشتەرگەر

نەشتەرگەری جوانکاری و بابەتی پەیوەندیدار بە تەندروستی مێشک

خاڵە گرینگەکان

لێکەوتەکانی نەشتەرگەری جوانکاری

نەشتەرگەری نۆژەنکردنەوە یەکێکی دیکە لە جۆرەکانی نەشتەرگەری پلاستیکە. مەبەست لەم نەشتەرگەریە باشتر کردنی کارکرد و دروست کردنی ڕواڵەتێکی سرووشتی لە بەشێک لە جەستەی مرۆڤدایە کە وەکوو وێنە پاش ماستێکتۆمی زیانی دیوە. ئەم وتارە تەنیا چەق دەبەسێتە سەر نەشتەرگەری جوانکاری.

جۆرەکانی نەشتەرگەری جوانکاری و بە کارهێنانیان

هەموو جۆرە نەشتەرگەرییەکی جوانکاری بۆ بەشە جیاوازەکانی جەستە لە بەردەستدایە.

 

نەشتەرگەری سێنگ:

ڕەنگە ئافرەتان بۆ جوانتر کردنی شێوازی جەستەی خۆیان بە شوێن نەشتەرگەری سێنگدا بن. شێوەکانی ئەنجام گرتنی مامۆپلاستی ئەم بەشانە لە خۆ دەگرێت:

پێشتر گەورە کردنی سێنگ بە شێوەی نەریتی و بە پرۆتێزی خوێی و ژلەی سیلیکۆنی ئەنجام دەبوو. بەڵام لە ئێستادا بە شێوەی پەیوەندی چەوری ئەنجام دەبێت. ئەم نەشتەرگەریە کاتێک ئەنجام دەبێت کە یەکێک لە مەمکەکان لەویتر گەورەتر بێت یان پاش دووگیانی و منداڵبوون شێوازی سێنگ گۆڕابێت. هەندێک لە ئافرەتان تەمەنیان کە بەرەو ژوور دەچێت ڕواڵەتی جوانی سێنگیان لە دەست دەدەن و بۆ قەرەبووی ئەم شتە نەشتەرگەری جوانکاری سێنگ ئەنجام دەدەن. هەندێک لە ژنان کاتێک کە سێنگیان گەورە دەکەن متمانە بە خۆیان زۆرتر دەبێت و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە هەستیان سەبارەت بە پەیوەندی جنسی باشتر بیت. بەڵام سەرەڕای ئەمانە هەندێک کێشە بەردەوام بوونیان هەیە. بەم هۆکارەیە کە پێشنیار دەکرێت ئافرەتان سەرەتا سەردانی ڕاوێژکارێک بکەن.

 

بچووک کردنەوەی سێنگ:

بچووک کردنەوەی سینگ دەتوانێت ببێتە هۆی هێور کردنەوەی ناڕاحەتی جەستە. هەروەها بچووک کردنی سێنگ دەبێتە هۆی هاتنە خواری مەترسی تووش بوون بە شێرپەنجەی سێنگ لە نێو ئەو ژنانەی مەترسی تووش بوون بەم نەخۆشیە لە ناویاندا زۆرترە.

ماستۆپکسی یان بەرز کردنەوەی سێنگ، هەڵگرتنی پێست و شانەی لووەکانە کە بە مەبەستی بچووک کردنەوەی سێنگ و رێک کردنی شانەگەلێ کە ماونەتەوە ئەنجام دەبێت و دەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی سێنگ. بە پێی ئەو بەشەی کە نەخۆش لە دەستی داوە یان دەیەوێت، دەکرێت ماستۆپکسی لەگەڵ ئیمپلەنت تێکەڵ بکرێت. ماستۆپکسی هاوشێوەی نەشتەرگەری بچووک کردنەوەی سێنگە کە ڕێژەیەکی زۆری شانەکانی جەستە لە ناو دەبات. کۆمپانیا بیمەییەکان بە گشتی ئەم جۆرە نەشتەرگەرییە ناخەنە ژێر بەشی پشتیوانی خۆیانەوە، بە هۆی ئەوەی کە  دکتۆرەکان پێیان وایە کە ئەم نەشتەرگەرییە پێویست و گرینگ نییە.

بچووک کردنەوەی سێنگی پیاوان دەبێتە هۆی چارەسەری ژنیکۆماستی( گەورە بوونی شانەی مەمک). ڕەنگە ئەم کارە بە لیپۆساکشێن یان بە لە بەر چاو گرتنی شێوەی ئۆسکار کە زۆرتر لە دەور و بەری نووکی مەمک دەشارێتەوە ئەنجام بگرێت.

لیپۆساکشێن(لابردنی چەوری جەستە)

لە نەشتەرگەری لیپۆساکشێن یان لیپکتۆمی بە یارمەتی لوولەی پلاستیکی یان کانزایی فرە ناسک چەوورییەکانی جەستە وەکوو، زگ، ڕانەکان، کوڵۆک، پشتی باڵ و مل دەردەهێنن. ڕەنگە بۆ بچووک کردنی سێنگی پیاوانیش لەم شێوە کەڵکوەربگرن. ئەو ئامرازانەی کە بۆ ئەم جۆرە نەشتەرگەرییە بە کاری دەبەن بریتین لە، ئامێری ستاندارد، ئۆڵتراسۆند و لەیزەر. هەمووی ئەم ئامێرانە بە لوولە چەوری لە جەستە دەردەهێنن.

بۆ بەرگری کردن لە لێکەوتەی خراپی ئەم جۆرە چارەسەرییە ، بە پێی ئەوەی کە نەخۆش دەتوانێت لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە یان نە سنوورێک بۆ دەرهێنانی چەوری لە جەستە دیاری کراوە. نابێت وەکوو رێگایەک بۆ کەم کردنەوەی کێشی جەستە سەیری لیپۆساکشێن بکەین. کاتێک کە بۆ کەسێکی شیاو لیپۆساکسێن ئەنجام بدرێت مەبەست دەبێتە ئەوی کە کانتۆر چاک ببێتەوە و ئەو شوێنانەی کە چەورییەکان کۆ دەبنەوە کەم ببنەوە.

لێکەوتە دەگمەنەکانی ئەم نەشتەرگەرییە جەم بوونی خوێن لە ژێری پێست یان هێماتۆم، چڵک کردن، گۆڕان لە هەست، کاردانەوەی هەستیارانە، وەبەر زیان کەوتوویی پێکهاتەکانی ژێرەوە و ئاکامی خراپە. دەبێت دکتۆر هەر لە سەرەتاوە ئەمانە بە نەخۆش بڵێت.

 

نەشتەرگەری وێلۆواژینیال( نەشتەرگەری ئەندامی زاوزێی ژنانە)

لابیا پلاستی، لابیۆپلاستی، یان کەم کردنەوەی لێوار،کەم کردنەوەی لابیا بەشێک لە ئەندامی زاوزێی ژنانە لە خۆ دەگرێت. مەبەست لەم کارە کەم کردنەوەی بەشێک لە لێواری کێشراوی دەرەوەی ئەندامی زاوزێی ژنانەیە.

 

ئێبدۆمینۆپلاستی( نەشتەرگەری لابردنی پێستی زیادەی زگ)

ئێبدۆمینۆپلاستی یان زگی تەخت دەبێتە هۆی گۆڕانی شێوازی زگ و هەروەها بتەوی دەکاتەوە. لەم شێوەدا پێست و چەوری زیادەی زگ لە ناوەڕاست و خوارەوەی زگ هەڵدەگیرێت کە دەبێتە هۆی بتەو بوونی ماسوولکەی دەوری زگ. ئەم شێوە چارەسەرییە پاش دووگیانی و یان پاش کەم کردنەوەی کێشی جەستە زۆر شیاو و بە جێگەیە.

 

شێوەکانی دیکەی نەشتەرگەری جوانکاری جەستە:

گەورە کردنی کوڵۆک دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەم ئەندامە بە بەراورد لەگەڵ پێشدا گەورەتر دیار بێت. لەم شێوەدا نەشتەرگەر بە لیپۆساکشێن چەوری و بەزی بەشێکی دیکەی جەستە دێنێت و لە سەر کۆڵؤک دایدەنێت. ئەم جۆرە نەشتەرگەرییە بە ناوی بردنە سەرەوەی کوڵۆکی بەرەزیلی بە ناوبانگە. هەروەها ڕەنگە بۆ ئەم کارە هەندێک جار لە ئیمپلەنتی سیلیکونی کەڵکوەربگرن. لیفت یان بەرز کردنەوەی کۆڵۆک، هەڵگرتنی پێستی زیادەی کۆڵۆک و ڕان بە مەبستی سفت و بتەو کردن و بەرز کردنی ئەم ئەندامانەیە. ئەم شێوە زۆر جار لەگەڵ ئێبدۆمینۆپلاستی لە نێو ئەو نەخۆشانەی کە پاش نەشتەرگەری قەڵەوی کێشێکی زۆریان لە دەست داوە تێکەڵ دەبێت.

 

نەشتەرگەری جوانکاری دەمووچاو

بیلفارۆپلاستی یان نەشتەرگەری جوانکاری پێڵوو بە مەبەستی گۆڕان و جوانکاری پێڵوو ئەنجام دەگرێت. بە چوونە سەرەوەی تەمەن پێستی مرۆڤ شل دەبێت و ڕەنگە داکەوتووی پێستی پێڵوو ببێتە هۆی ئەوەی کیسەگەلێک لە سەر پێڵووی خواروو دروست ببن. نەشتەرگەری پێڵوو نەشتەرگەرییەکە کە بۆ جوانکاری چاوەکانە. ئەم نەشتەرگەرییە لابردن یان گۆڕانی پێست و چەوری زیادەی دەوری چاوە و دەبێتە هۆی بتەو بوون و بەهێز بوونی تاندۆنەکانی دەوری چاو. ئەم نەشتەرگەریە ڕەنگە ببێتە هۆی گۆڕانی شێوازی دەمووچاو یان پێست بتەو بکاتەوە.

 

ڕینۆپلاستی

لە شێوەی ڕینۆپلاستی یان نەشتەرگەری لووتدا نەشتەرگەر بە مەبەستی جوان بوونی ڕواڵەتی نەخۆش یان لە ناو بردنی کێشەی هەناسە کێشان دەست دەداتە نەشتەرگەری. ئەم شێوە ڕەنگە گۆڕانی نووکی لووت یان کەم کردنەوەی بەرزی ئیسکی سەرووی لووت بێت. دەکرێت بە بڕێنگەلێکی بچووک لە نێو کونی لووت کە بە باشیش دەشارێنەوە ئەم کارە ئەنجام بگرێت. نەشتەرگەرانی جوانکاری پێیان وایە کە بە مەبەستی گەشەی تەواوی کڕکڕاکە و ئیسکی لووت، نابێت تا پانزە ساڵەیی نەشتەرگەری جوانکاری لووت ئەنجام بێت.

 

ئێتۆپلاستی یان نەشتەرگەری جوانکاری گوێچکە

لەم شێوەدا بە تەقەڵ دانی گوێچکە بە سەر یان گۆڕینی کڕکڕاکە، شێوازی گوێچکەگەلی بەرز و ناشیرین دەگۆڕن و بەم جۆرە چارەسەری بۆ گوێچکە دەکەن. ڕەنگە یەک یان هەر دوو گوێچکە دەرمان بکرێن. بە گشتی ئەم نەشتەرگەریە بۆ منداڵان لە تەمەنی ٥ ، ٦ ساڵەییدا ئەنجام دەگرێت، بە هۆی ئەوەی کە لەم تەمەنەدا گوێچکەی منداڵان بە ئەنازەی گوێچکەی گەورەساڵان دەبێت.

 

ڕیتیدێکتۆمی( نەشتەرگەری جوانکاری دەمووچاو)

ئەم جۆرە نەشتەرگەریە لە ڕێگای لە ناو بردنی چرچ و لۆچەکانی دەمووچاو و بتەو کردنی پێستی ئەو بەشە بە مەبەستی بە دەستهێنانی ڕواڵەتێکی جوانتر ئەنجام دەگرێت. بە گشتی لەم جۆرە نەشتەرگەرییەدا لە بەر و پشتی گوێچکەوە بڕینگەلێک ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی خەتی موو لە بەشی لاجانگدا پەرە بسێنێت. پێستی شانەی قووڵتری دەمووچاو هەڵدەگرن و پێستی زیادەش لادەبەن، پاشان جێگای بڕینەکان تەقەڵ دەدەنەوە. ڕەنگە شانە قووڵترەکانی دەمووچاو و مل بتەو ببنەوە. ڕەنگە هاوکات نەشتەرگەری جوانکاری پێڵوو یان بێلفارۆپلاستیش ئەنجام بگرێت. بردنە سەرەوەی برۆ لە ڕێگای کێشانەوە، نەشتەرگەری برۆ یان لیفتی توێڵ لە ڕێگای بردنە سەرەوەی برۆگەلی داکەوتوو و لە ناو بردنی چرچ و لۆچی توێڵ یان خەتێک کە دەکەوێتە نێو توێڵ، دەبنە هۆی ئەوەی هێمای پیری لە ناو بڕوات. بە گشتی ئەم جۆرە نەشتەرگەریە لە پاڵی شێوەگەلی دیکەی جوانکاریدا و بە مەبەستی بە دەستهێنانی ڕواڵەتێکی هاواهەنگتر ئەنجام دەبێت.

 

نەشتەرگەری جوانکاری چەناگە

لە نەشتەرگەری جوانکاری چەناگەدا، مەبەست بەرز کردنەوەی چەناگە و دروست کردنی هاواهەنگی  زۆرتر لە نێوان تایبەتمەندییەکانی ڕواڵەتدایە. ڕەنگە ئەم جۆرە نەشتەرگەرییە هاوکات لەگەڵ نەشتەرگەری جوانکاری لووت ئەنجام بدرێت. دەکرێت ئەم کارە لە ڕێگای ئیمپلەنتی پرۆتێز یان لە ڕێگای دەسکاری کردنی ئیسکی چەناگەوە ئەنجام بگرێت. مالار یان گەورە کردنی گۆنا دەتوانێت ببێتە هۆی بەرزتر بوونی ئیسکی گۆنا. لەم شێوەدا ڕەنگە نەشتەرگەر ئیمپلەنت لە سەر ئیسکی گۆنا دابنێت.

لایە بەرداری، پڕ کردنەوە، پەیوەندی قژ و چارەسەری بە لەیزەر، دەرمانگەلی کەمتر هێرشی وەکوو، پڕکەرەوەکان، وەشاندن،  پەیوەند و دەرمان بە لەیزەرن. ڕەنگە لایەبەرداری کیمیایی یارمەریدەر بێت بۆ دەرمانی ئاکێنە، جێگای جۆش، جێگای برین و چرچ و لۆچ.

بۆ لایەبەرداری سووک لە ئەسیدەکانی ئاڵفا وەکوو ئەسیدی گلیکۆلیک و لاکتیکی میوە بۆ چارەسەری دەرەکیترین لایەکانی پێست کەڵکوەردەگرن. لایەبەرداری سووک وەکوو هەندێ لایەبەرداری قووڵ نییە. کە واتە کاتی چاکبوونەوەی زۆر کەمە. لایەبەرداری ناون CTA بە هەسی جیاواز لە خۆ دەگرێت. ئەم لایە قووڵەی پێست بە بەراورد لەگەڵ لایەبەرداری سووک، تا شوێنێکی قووڵتری پێست دەڕوات. چاکبوونەوە و ژانی ئەم جۆرە بە هەڵسەنگاندن لەگەڵ لایەبەرداری سووک بەرچاوترە. ڕەنگە سوور بوونەوە و بەش بەش بوونی پێست بۆ چەن ڕۆژ یان چەن حەفتە بمێنێتەوە. لایەبەرداری قووڵ یان لایەبەرداری فەنل دەڕواتە بنی پێستەوە، کە واتە زۆرترین کاریگەری لە کاتی لایەبەرداری سەرلەنوێی پێستدا هەیە، بەڵام بۆ چاک بوونەوە پێویستی بە کاتێکی زۆر هەیە و دەبێتە هۆی ڕۆشن بوونەوەی پێست. دەرکەوتووە کە لایەبەرداری کیمیایی بۆ هەر دوو جۆری پێستی تاریک و ڕوون کاریگەری هەیە.

بووتاکس

سەم بۆتۆلینۆم یان بووتاکس نێوی بازرگانی سەمێکە کە بە باکتێری کلستریدیۆم بۆتۆلینۆم بەرهەم دێت و یەکەم جار لە لایەنFDA  لە دەیەی ١٩٨٠ دا بۆ چارەسەری گیرانی ماسوولکە پەسەند کرا. بۆ لە ناو بردنی چرچ و لۆچی دەمووچاو شێوەگەلێکی زۆر لە جۆرەکانی نەشتەرگەری ئەنجام دەگرێت. بوتاکس بە بەستنی ڕێگای سیگناڵ لە دەمارەوە بۆ ماسوولکەی وەشێندراو کار دەکات. ماسوولکەیەک کە دەرمانی لێ وەشاوە ئیتر ناتوانێ وەکوو پێشتر بگیریت یان بتەو ببێتەوە و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە ماسوولکەکان بە شێوەی کۆنتڕۆڵ کراو شل بن.

ئەم دەرمانە بۆ خەتی ناو چاو ترشاندن لە سەر توێڵ، یان خەتی دەوری چاو و هیپێرهیدرۆزیسی ژێر باڵ یان ئارەق کردنی زۆری ژێر باڵیش پەسەند کراوە و کاریگەری هەیە. جگە لە بووتاکس، چەندین نێوی بازرگانی دیکەی سەمی بۆتۆلۆنیۆم بە شێوەی بازرگانی ئێستا لە بەردەستدان.

پڕکەرەوەکانی شانەی نەرم یان پڕکەرەوەکانی پێست، ئیمپلەنتگەلی دەزگای پزیشکین کە لە لایەن FDA  و بە مەبەستی دروست کردنی دەمووچاوێکی پڕتر و سافتر پەسەند کراون. لەم دەزگاگەلە بۆ دەرمانی چرچ و لۆچی لووت، گۆناکان، لێو و زۆر کردنی کێشی پشتی دەست کەڵکوەردەگرن. هەروەها ئەم دەزگاگەلە دەتوانن چرچ و لۆچ، خەت و جێگای برین کەم بکەنەوە و خەتەکانی شانەگەلی نەرم زۆرتر بکەن. ئەمانە هەتاهەتایی نیەن و لە لایەن جەستەوە لە ناو دەچن، کە واتە دەبێت بۆ دەوامی کاریگەری نەشتەرگەرییەکە ئەم دەرمانگەلە دووپات ببنەوە. بەرهەمگەلی بازرگانی لەم بەشە بریتین لە: هیالورونیک ئەسید، پلی ئێل لاتیک ئەسید، هیدرۆکسی ئێپتیت، کەلسیۆم و دانەگەلی پلی مێتیل مێتاکریلایت. ئەم بەرهەمگەلە بە گشتی لە بەرهەمگەلی ژلەییدا دروست دەبن کە لە ڕێگای دەرزیگەلی ناسک و باریکەوە دەوەشێنە سەر لایە قووڵەکانی پێست و شانە نەرم و ژێرییەکانی دەمووچاو.

وەشاندنی کلاژێن ئیتر ئەنجام نابێت بە هۆی ئەوەی کە هەندێک لە نەخۆشەکان کاردانەوەی هەستیاریان لە بەرانبەر ئەم بابەتە لە خۆیان ئیشان داوە کە هەندێکیشیان زۆر گرینگ و جیدی بوون. ڕەنگە بە ئەنجامی فیلێری دەمووچاو و بە تایبەت پڕکەرەوە هەمیشەییەکان مرۆڤ تووشی لێکەوتەگەلێک ببێت.  بەم هۆیەیە کە داوا لە دکتۆر و نەخۆشەکان دەکرێت کە سەرەتا دەرمانەکە تاوتوێ بکەن و لە سەر تەواوی ئاکام و لێکەوتەکانی ئەو دەرمانە، پێش نەشتەرگەری قسە بکەن. لە ساڵی ٢٠١٢ دا ڕێکخراوی نان و دەرمانی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆشداری لە سەر ئەم بابەتە دا کە لە ئەگەری ئەوەی کە پڕکەرەوەکانی شانە نەرمەکانی دەمووچاو بە هەڵکەوت بوەشێن لە دەمارە خوێنییەکانی دەمووچاو، ڕينگە لێکەوتەی دەگمەن بەڵام گرینگیان لێبکەوێتەوە.

وەشاندن و پەیوەندی چەوری لە نەشتەرگەریە جوانکارییەکاندا کارکردی زۆریان هەیە. بە کەڵکوەرگرتن لە شێوەی لیپۆساکشێن چەوری و بەزی ئەو بەشانەی جەستە کە زۆرترە لە لایەک هەڵدەگیرێت و دەخرێتە سەر ئەو بەشەی جەستە کە پێویستی بە چەورییە. بە گشتی ئەم چەورییانە دەخرێنە سەر دەمووچاو، لێوەکان و ئەو شوێنانەی پێست کە چاڵ بووگن.  بە شێوەی گشتی ئاکامەکان بێ مەترسی و درێژخایەنن. لەم شیوەدا سەرەتا چەوریەکە هەڵدەگرن، پاشان دەیشۆرنەوە و دواتر بە دەرزی و بە سرنجی زۆرەوە دەوەشێتە سەر ئەو بەشەی کە دیاری کراوە. هەندێک جار پێویستە بۆ ئاکامی باش ئەم کارە چەندین جار دووپات ببێتەوە.

پەیوەندگەلی چەوری خانە بنەڕەتییەکان بۆ نەشتەرگەری نۆژەنکردنەوە تاقی کریاونەتەوە و ئاکامی هیوابەخشیان هەبووە. ئەم شیوەیە جێی بڕوا و کاریگەرە.

لەیزەر بە نوور

لەیزەر و دەرمانی دەمووچاو بە پێی نوور کە وەکوو لایەبەرداری بە لەیزەر یان لەیزەری پێست ناوی لێدەبرێت دەتوانێت ببێتە هۆی کەم بوونەوەی خەتی ورد، چرچ و لۆچ و جۆشە ناسرووشتییەکانی وەکوو لەکەی خۆر. لەم شێوە دەرمانەدا بۆ چارەسەری لە تیشکی نووری چەقبەستوو و یەکڕایی کەڵکوەردەگرن. جۆرگەلێکی لەیزەر بە کار دێن کە لە ڕووی هێرشیەوە  جیاوازن. ڕەنگە چەندین جار ئەنجامی ئەم کارە پێویست بێت بۆ ئەوە ئاکامی ئەم جۆرە دەرمانە ببینن.

چاندنی قژ:

نەشتەرگەری دەتوانێت بۆ ئەو کەسانەی کە تووشی وەرینی قژ بوون کاریگەر بیت و قژیان دیسان گەشە بکاتەوە. چاندنی قژ جۆرێک نەشتەرگەری جوانکارییە کە دەبێتە هۆی سەر لە نوێ سەوز بوونی قژ. لەم شێوەدا گرافتگەلی وردی فۆلیکۆیل لە پێستی پشتی سەرەوە، لە ئەو جێگەیەی کە ژمارەی قژەکان زۆرترن و قژ پڕترە بە دەست دێن، پاشان پەیوەند دەدرێنە ئەو بەشەی کە تووشی وەرینی قژ بووە. ڕەنگە بۆ بە دەستهێنانی ئاکامی دڵخواز پێویست بێت کە نەخۆش چەندین جار ئەم کارە بکات. پاش شەش حەوتە قژە چاندراوەکان دەڕژێن بەڵام دوای سێ مانگ قژگەلی نوێ سەوز دەبنەوە. هەرکەسێک کە دەیەوێت نەشتەرگەری چاندنی قژ ئەنجام بدات دەبێت سێ مانگ پێشتریا جگەرە و هەر جۆرە تەماکۆیەک بنێتە لاوە، بە هۆی ئەوەی کە ڕەنگە ببێتە هۆی تێکچوونی ڕەوتی چاکبووونەوەی برینەکانەوە.

هەڵبژاردنی نەشتەرگەر:

گرینگە کە ئێوە نەشتەرگەرێک هەڵبژێرن کە توانایی و لیاقەتی لە لایەن شوێنێکی بڕواپێکراوی وەکوو شاندی نەشتەرگەری پلاستیکی ئەمریکاوە پەسەند کرابێت. لە بەشی چارەسەری بە ئاو یان ئێسپاکاندا، خزمەتگەلی جۆراوجۆر پێشکەش دەکرێت بەڵام لە بارەی کاری ئەوانەوە هیچ جۆرە یاسایەک بوونی نییە. هیچ ڕێخراوەیەک ستانداردیان بۆ دیاری ناکات و هیچ پێناسەیەک بۆ ئەوەی کە چی چتێک ئاوگەرمی پزیشکی دروست دەکات بوونی نییە.

نەشتەرگەری جوانکاری و بابەتگەلی پەیوەندیدار بە سڵامەتی دەروون:

لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە ئەو کەسانەی کە نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجام دەدەن زۆرتر مەترسی تووش بوون بە خەمۆکی و یان تێکچوونی ناشیرینی شێوازیان لەسەرە. لێکۆڵینەوەیەک ئەنجام دراوە کە دەڵێت ئەو ژنانەی کە سێنگیان گەورەتر کردووە زۆرتر مەترسی خۆکوژیان لە سەرە. کە واتە داوا لە دکتۆرەکان دەکرێت کە لە کاتی تاوتوێی دۆخی نەخۆشەکاندا، زۆرتر سرنج بەم بابەتە بدەن. و ئاگاداری ئەم بابەتە بن.

خاڵە گرینگەکان:

ئەو کەسانەی کە بە شوێن ئەنجامی نەشتەرگەری جوانکاریدان، دەبێت پێش ئەنجامی نەشتەرگەری تەواوی خاڵەکان تاوتوێ بکەن. نەشتەرگەرێکی بڕواپێکراو هەڵبژێرن. پاش پرس و ڕای دکتۆر بڕیاری خۆیان بدەن. زانیاریگەلێکی تەواو لە بارەی شێوەی نەشتەرگەری و خاڵە ئەرێنی و نەرێنییەکانی بە دەست بهێنن و سەرەتا ئەو خاڵانە لە بەر چاو بگرن.

ئاگاداری مەترسی و سنوورەکان بن، وەکوو وێنە، ئایا ئەم نەشتەرگەرییە پاش شەش مانگ دیسان دەبێت دووپات ببێتەوە؟

کاتێکی باش بۆ نەشتەرگەری هەڵبژێرن. وەکوو وێنە لە کاتی گۆڕانی پیشە، پرسە و سەرخۆشی، منداڵبوون و ماڵ تەمیز کردندا ناوێت ئەم نەشتەرگەرییانە ئەنجام بدەن چوونکە مرۆڤ لەو کاتانەدا دڵەڕاوکێی زۆرە.

هیچ کات بۆ کاریگەری دانان لە سەر کەسانی دیکە یان سرنجی کەسانی دیکە دەست مەدەنە ئەم کارە. بۆ نەشتەرگەری شارێکی دوور هەڵمەبژێرن.

لێکەوتەکانی نەشتەرگەری جوانکاری:

هەر جۆرە نەشتەرگەرییەک مەترسی و لێکەوتەی تایبەتی خۆی هەیە. ڕێکخراوی نەشتەرگەرانی پلاستیکی ئەمریکا داوا لە خەڵک دەکات کە پاش نەشتەرگەری و لە ئەگەری دیتنی هەر کام لەم هێمایانەی ژێرەوە لە زووترین کاتدا سەردانی دکتۆر بکەن.

ژانی نائاسایی

تێکچوون لە دیتندا

چەرمگ بوونی پێستی ئەو شوێنەی کە نەشتەرگەری بۆ کراوە

هێمای جەڵتەی مێشک

بۆ هەر بڕیارێک بە مەبەستی درێژەی نەشتەرگەری جوانکاری دەبێت حەتمەن لەگەڵ پزیشکەکەتاندا قسە بکەن.

پرسیارە باوەکان:

چی کەسانێک بۆ نەشتەرگەری جوانکاری باشترین بژاردەن؟

ئەو کەسانەی کە حەز دەکەن جوانتر ببنەوە. ئەو کەسانەی کە دەمووچاوێکی نائاساییان هەیە. کەسانێک کە ڕووداوی هاتوچۆدا تووشی کێشە بوون، کەسانێک کە کێشی جەستەیان لە سەرە، کەسانێک کە لە دەمووچاو یان جەستەیاندا ناهاواهەنگی هەیە.

ئایا بۆ باسک و ڕان پەیکەر تەراشی ئەنجام دەبێت؟

ڕەنگە بە هۆی چوونە سەرەوەی تەمەن و کەم و زیاد بوونی کێشی جەستەوە، بەشگەلێک لە ڕان و باڵ شل بن یان داکەوتوویی پێستیان هەبێت. بۆ بەرگەری لەم بابەتە دەکرێت کە نەشتەرگەری پەیکەر تەراشی کە جۆرێک نەشتەرگەری جوانکارییە، ئەنجام بدرێت تاکوو جوانی بگەڕێتەوە بۆ ئەو بەشانە.

لێکەوتەکانی نەشتەرگەری لووت، لە ئەگەری لە بەرچاو نەگرتنی خاڵە پزیشکییەکاندا کامانەن؟

خوێنڕێژی پاش نەشتەرگەری، ئاوسان و شین بوونەوە، چڵک کردن، دڕیانی دەمارەکانی خوێن، ناهاواهەنگی کوناکانی لووت، مانەوەی جێگای برین و تەقەڵ، لێکەوتەکانی پاش نەشتەرگەری لووتن. لە ئەگەری لە بەرچاو نەگرتنی خاڵە پزیشکییەکاندا ئەم لێکەوتەگەلە زۆرتر دەبن.

ئایا پاش نەشتەرگەری جێگەی تەقەڵ لە سەر لووتدا دەمێنێتەوە؟

مانەوەی جێگای تەقەڵ پاش نەشتەرگەری لە سەر لووت دەگەڕێتەوە بۆ شارەزایی دکتۆری نەشتەرگەر. بۆ نەمانی جێگەی برین و تەقەڵ لە سەر لووت دکتۆر هەندێک دەرمان و پۆماد دەدات بە نەخۆش بۆ ئەوەی کە ئیتر ئەو جێگە تەقەڵە دیار نەوێت.

بۆ کام یەک لە نەشتەرگەرییەکان لە لیپۆساکشێن کەڵکوەردەگرن؟

مل، ڕانەکان، باڵەکان، کوڵۆک، زگ و قەبەزە لەو شوێنانەن کە بە لیپۆساکشێن نەشتەرگەرییان بۆ دەکرێت.

یک پاسخ

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *