شه‌فا توریسم

جستجو
Close this search box.

هاوبەشکردن:

ئایا نەشتەرگەری لاسک گونجاوە بۆ من؟
ئایا نەشتەرگەری لاسک گونجاوە بۆ من؟

ئایا نەشتەرگەری لاسک گونجاوە بۆ من؟

ئایا نەشتەرگەری فێمتۆلەیزیک(Femto lasik) بۆ من دەبێت؟

ئەم پرسیارە بۆ زۆر کەس دێتە پێش و بەردەوام ئەو کەسانە لە خۆیان دەپرسن ئایا نەشتەرگەری لەیزیک بۆ من شیاوە و دەبێت؟

لە ئەگەری ئەوەی کە ئەم پرسیارەتان هەیە، دەبێت بزانن کە نەشتەرگەری لەیزیک یان فێمتۆ لەیزیکی چاو، ڕێگایەکی هەرە باشە بۆ ئەوەی چاویلکە و لینز لاببەن. کە واتە ئەگەر بە دەست لینزەوە ماندوون و دکتۆرەکەیشتان دەڵێت کە نەشتەرگەری بۆتان باشە، نەشتەرگەری لەیزیک رێگایەکی شیاوە بۆ دەسپێکردنی ژیانێکی نوێ. لیکۆڵینەوە پزیشکییەکانیش دەریانخستووە کە زۆربەی ئەو کەسانەی کە نەشتەرگەری لەیزیک یان فێمتۆلەیزیک ئەنجام دەدەن بە شێوەی تەواو بیناییان بۆ دەگەڕێتەوە. تەنیا ئەگەری ئەوە هەیە کە بە چوونە سەرەوەی تەمەن پێویستیان بە چاویلکەی خوێندن ببێت.

هەروەها پاش نەشتەرگەری زۆر کەم پێش دێت کە لێکەوتەیەک ببینین و زۆربەی نەخۆشەکان لە ئاکامی نەشتەرگەری ڕازین. یەکێک لە لێکەوتەکانی نەشتەرگەری لەیزیک وشکی چاوە کە بە گشتی پاش چەن حەفتە یان چەن مانگ لە ناو دەڕوات و زۆر کەم پێش دێت کە کەسانێک بۆ ماوەی زۆرتر لەوە ئەم کێشەیەیان هەبێت.

 

مەبەست لە نەشتەرگەری لەیزیک چییە؟

جۆرهایەکی جیاوازی نەشتەرگەری لەیزەری بۆ وەلاوە نانی چاویلکە هەیە بەڵام لەیزیک ناسراوترین و باوترینیانە. لە زۆربەی نووسراوەکان و لەم دەقەیشدا بۆ ناو بردن لە نەشتەرگەرییە لەیزەرییەکان وشەی نەشتەرگەری لەیزەری بە کار دەبرێت.

ڕەنگە بزانن کە بە شێوەی گشتی لە سیستەمی بینایی ئێمەدا وێنەی شتەکان لە پشت چاوەوە و لە سەر تۆڕی چاو درووست دەبن. لە ئەگەری ئەوەی کە کێشەی دوور دیتن، نزیک دیتن یان ئاستیگماتیسممان بۆ پێش بێت، وێنەکان لە بەر یان پشتی تۆڕی چاوەوە کۆ دەبنەوە و لە ئاکامدا ئێمە بە شێوەی تار شتەکان دەبینین.

بە شێوەی نەریتی تار دیتن بە چاویلکە یان لینز چاک دەبێتەوە بەڵام بە گۆرانی شێوازی کۆرنییەش دەتوانین کێشەی دیتن چارەسەر بکەین. لە چەند دەیەی ڕابردوو پزیشکەکانی چاو جۆرگەلێکی جیاوازی نەشتەرگەری لەیزیک بۆ لابردنی چاویلکەیان ئەنجام داوە و دەیدەن. هەڵبژاردنی هەر کام لە شێوەکان بە پێی دۆخی چاوی ئێوە و ڕای دکتۆرەکەتان دیاری دەبێت. لە درێژەدا ئەم شێوەگەلەتان پێ دەناسێنین.

لەیزیک یان فێمتۆلەیزیک: لە ئێستادا باوترین شێوەی نەشتەرگەری لەیزیکی چاو فێمتۆلەیزیکە کە تێیدا نەشتەرگەر بە درووست کردنی لایەیەکی ناسک لە کۆرنییە و بە کار هێنانی لەیزەری ئاگزایمێر بۆ لابردنی کەمێک لە پێکهاتەی کۆرنییە، بینایی چاک دەکاتەوە و لە ئاکامدا ئەو لایە ناسکەی کۆرنییەش دێتەوە سەر جێگای خۆی. ناراحەتی پاش نەشتەرگەری وەکوو ژان و سووتان، کەمە و تا پاش دوو ڕؤژ دوای نەشتەرگەری دۆخی بینایی چاک دەبێتەوە.

PRK( کە بە لازکیش ناسراوە): لەم شێوەیەدا بە جێگەی درووست کردنی فلپ یان لایەیەکی ناسکی کۆرنییە، لایەی سەرووی کۆرنییە کەمێک دەتاشرێت و پاشان لەیزەر دەتاوێننە سەر کۆرنییەکە. و لە ئاکامی نەشتەرگەرییەکە چاو برینپێچ دەکرێت. لە نەشتەرگەری پی ئار کێی، ساویانی کۆرنییەکە پاش سێ یان چوار ڕۆژ باش دەبێتەوە، بۆ ماوەیەکی کورت دەبێتە هۆی ژان و لێڵی دیتن. پێشتر بڕوای گشتی وابوو کە نەشتەرگەری بۆ ئەو کەسانە کە زەبریان دیوە( کەسانێ کە لە کاتی وەرزش وە بەر زەبر کەوتوون) شیاوتر و هێمنترە، بەڵام ئێستا دەرکەوتووە کە بە نەشتەرگەری لەیزیکیش مەترسی دڕیانی گۆی چاو زۆر کەمە. کە واتە PRK خاڵی ئەرێنی ئەوتۆی نییە و هێشتا لەیزیک یان فێمتۆلەیزیک بۆ چارەسەری کێشەی نزیک دیتن بژاردەیەکی باشترە.

ئێسمایڵ( SMILE): لەم شێوەیە کە نوێترین شێوەی نەشتەرگەری لەیزەری کۆرنییەیە، بە کەڵکوەرگرتن لە لەیزەر یەک لایەی هاوشێوەی هاوێنە لە ژێر کۆرنییە درووست دەکەن و پاشان بە یەکدانە بڕینی بچوک ئەم لایەیە دەردەهێنن.

 

ئێوە چی چاوەڕوانیهایەکتان لە لەیزیک هەیە؟

زۆربەی ئەو کەسانەی کە نەشتەرگەری لەیزیکیان بۆ دەکرێت بۆ ماوەی چەندین ساڵ یان دەیە بینایی هەرە باشیان هەیە. دەتوانن وەرزش بکەن، مەلێ بکەن، لە کاتی بەیانی بە بێ چاویلکە کاتژمێر ببینن، و گرینگتر لە هەموو شتێک ئەوەی کە ئیتر دڵەڕاوکێی چاویلکە یان لینزەکانی خۆیانیان نییە.

 

چۆن نەشتەرگەرێکی بڕواپێکراو بدۆزینەوە و چاوی خۆمانی پێبسپێرین؟

زۆربەی خەڵک بۆ دۆزینەوەی نەشتەرگەری باش بۆ چاویان دڵەڕاوکێیان هەیە. خاڵی دەسپێک بۆ هەڵبژاردنی نەشتەرگەری باش ئەوەیەکە پسپۆڕی چاو یان سەنتەرێک کە ئەزموونی زۆری لەم بوارە هەیە و بۆ ژمارەیەکی زۆری نەخۆشی چاو، نەشتەرگەری ئەنجام داوە هەڵبژێرین و یان لە کەسانی دەوروبەرمان کە ئەزموونی لەیزیکی سەرکەوتوویان هەیە پرسیار بکەین.

هەروەها دەبێت بزانن کە بڕیار دان لەسەر ئەوەی کە ئایا لەیزیک بۆ ئێوە شیاوە یان نە و کام شێوە بۆتان باشترە لە ئەستۆی دکتۆری پسپۆڕی چاوە. کە واتە دەبێت لەگەڵ دکتۆرەکەتان سەبارەت بە پرسیارەکان و دڵەڕاوکێکانتان قسە بکەن، ئەو باشتر لە هەر کەسێک دەتوانێت لە بارەی خاڵە ئەرێنی و نەرێنییەکانی نەشتەرگەری قسەتان بۆ بکات و یارمەتیتان بدات.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *