شه‌فا توریسم

جستجو
Close this search box.

Language

جستجو
Close this search box.

باشترین جۆرەکانی نەشتەرگەری دڵ لە ئێران

گەشتیاری تەندروستی نەخۆشییه کانی دڵ له ئێران لە ڕێگای شه‌فا توریسمەوە

دڵ یەکێکە لە گرنگترین ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ کە ئەرکی پەمپکردنی خوێن و گەیاندنی ئۆکسیجین و خۆراک بۆ بەشەکانی دیکەی جەستەی لە ئەستۆیە. هەر تێکچوونێک لەم ئەندامەدا لەوانەیە بە ئازار و نیشانەی جۆراوجۆر دەربکەوێت و تەندروستی مرۆڤ بخاتە مەترسییەوە. ئەمە وایکردووە چارەسەری نەخۆشییەکانی دڵ لە جیهاندا زۆر گرنگ بێت، بەڵام بەداخەوە دەبێت بڵێین کە لە زۆربەی وڵاتاندا دەستگەیشتن بە پزیشکی پسپۆری دڵ و دەمار ئیمکانی نییە و تێچوونی وەرگرتنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان ئەوەندە بەرزە کە بۆ زۆر کەس وەکوو چالینجێکی گەورەیە. ئەم کۆمەڵە خەڵکە دەتوانن لە ڕێگای کۆمپانیای شەفا توریسمەوە چارەسەری تەندروستی دڵ و دەمار لە ئێران تاقی بکەنەوە.

ئەگەر زانیاری زۆرت لە بارەی گەشتیاری تەندروستی دڵ و دەمار لە ئێران نییە و حەز دەکەیت لەم بارەوە زیاتر بزانیت، خوێندنەوەی ئەم وتارە زۆر بەسوود دەبێت بۆت.

مەبەست لە گەشتیاری تەندروستی نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار چییە؟

مەبەست لە  گەشتیاری تەندروستی نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار ئەو کەسانەیە کە لە وڵاتانی دیکە نیشتەجێن و بە ئامانجی وەرگرتنی خزمەتگوزاری تەندروستی پەیوەست بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەوە سەردانی ئێران دەکەن. گەشتیارانی تەندروستی ئەو کەسانەن کە بە هەر هۆکارێک بێت نەیانتوانیوە خزمەتگوزاری پێویست وەربگرن، بۆیە بە مەبەستی وەرگرتنی خزمەتگوزاری پلە یەک سەردانی وڵاتانی دیکە دەکەن و سەرەڕای خزمەتگوزاری پێویست، چێژ لە شوێنە گەشتیارییەکانی ئەو وڵاتەش دەبەن. بەڵام گرینگە کە بۆ وەرگرتنی باشترین خزمەتگوزاری لە بەشی چارەسەری دڵ و دەماردا حەتمەن دەبێت لەگەڵ کۆمپانیاگەلێکی وەکوو شەفا توریسم هاوکاری بکەن. بە هۆی ئەوەی کە لە ئەگەری لە بەر چاو نەگرتنی ئەم خاڵە ڕەنگە پڕۆسەی چارەسەری و سەفەری ئێوە ئەستەم و دژوار بێت.

کردارەکان دڵ لە ئێران

نەشتەرگەری دڵی کراوە

نەشتەرگەری دڵی کراوە

نەشتەرگەری داخستنی دڵ

نەشتەرگەری ئاوەڵایی دەرچەی دڵ

نەشتەرگەری دڵی کراوە - گۆڕینی دەمەوانەی دەماری و میتراڵ

نەشتەرگەری باتری دڵ

پاکێجی بڕۆنز

$ 120
  • هۆتێلی 3 ئەستێرە
  • هاوڕای پسپۆڕ
  • گواستنەوە
  • بلیت
  • سیم کارت و ئینتەرنێت
  • چاوپێکەوتنی سەنتەری پزیشکی
  • ڤیزا
  • وەرگێڕ

پاکێجی زیوی

$ 500
  • هۆتێلی 4 ئەستێرە
  • هاوڕای پسپۆڕ
  • گواستنەوە
  • بلیت
  • سیم کارت و ئینتەرنێت
  • چاوپێکەوتنی سەنتەری پزیشکی
  • ڤیزا
  • وەرگێڕ

پاکێجی بڕۆنز

$ 950
  • هۆتێلی 5 ئەستێرە
  • هاوڕای پسپۆڕ
  • گواستنەوە
  • بلیت
  • سیم کارت و ئینتەرنێت
  • چاوپێکەوتنی سەنتەری پزیشکی
  • ڤیزا
  • وەرگێڕ

نرخەکان بەراورد بکە

پیوند قلب
ئێران
2,300 دلار آمریکا
تورکیا
4,500 دلار آمریکا
هندوستان
5,000 دلار آمریکا
ئۆستڕاڵیا
5,000 دلار آمریکا
ئیمارات
10,000 دلار آمریکا
عمل دریچه
ئێران
2,300 دلار آمریکا
هندوستان
4,600 دلار آمریکا
کەنەدا
15,000 دلار آمریکا
ئەمریکا
17,000 دلار آمریکا
اکو قلب
ئێران
2,300 دلار آمریکا
تورکیا
4,500 دلار آمریکا
هندوستان
5,000 دلار آمریکا

گرنگترین نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار کە لە ئێران دەرمانیان هەیە کامانەن؟

لە ئێران، بە یارمەتی کۆمپانیاگەلی وەک شه‌فا توریسم نەخۆش دەتوانێت لە پزیشکە پسپۆڕە ئێرانیەکان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکەی خزمەتگوزاری پێویست وەربگرێت. لە نەخۆشییە گرینگەکانی دڵ و دەمار کە لە ئێران دەرمان دەکرێن دەتوانین ئاماژە بەمانەی خوارەوە بکەین:

جۆرەکانی ناکۆکی دڵ و دەمار

جۆرەکانی ناکۆکی دڵ کە زگماکین

جۆرەکانی نەخۆشی پەیوەندیدار بە دەرچەی دڵ

جۆرەکانی نەخۆشی خوێنبەری کۆرۆنێر

جۆرەکانی نەخۆشیەکانی ناکۆکی دڵ

ئاریتیمی دڵ

بەربڵاوی خزمەتەکانی گەشتیاری تەندروستی دڵ و دەمار لە ئێران، بووەتە هۆی ئەوەی کە زۆر کەس بۆ چارەسەری کێشەی دڵ سەردانی ئێران بکەن.

گرنگترینی ئه و خزمە تگوزاریانەی کە له لایه ن پزیشکەکانی دڵ لە ئێرانەوە پێشکەش دەکرێت.

ئەو کەسانەی کە بە مەبەستی چارەسەری دڵ و دەمار سەردانی ئێران دەکەن دەتوانن یەک یان چەندانە لەم خزمەتانەی خوارەوە وەربگرن.

سەردانی پزیشکی پسپۆڕی دڵ

 بە سەردانی نەخۆش بە شێوەی ئۆنلاین یان حازر بوون لە ناوەندی پزیشکی  بە مەبەستی پشکنینی نیشانەکان و پێشینەی پزیشکی نەخۆش ویزیت دەوترێت. پشکنین و چاوپێکەوتن لە لایەن پزیشکی پسپۆڕی دڵ و دەمار یەکەمین قۆناغی ناسینەوە و چارەسەری نەخۆشیەکانی دڵ  و دەمار دێتە ئەژمار.

گرتنی نەواری دڵ

گرتنی نەواری دڵ تاقیکاریەکی ناسینەوەی گرینگ لە بەشی نەخۆشییەکانی دڵ ودەمارە کە جووڵیانەکانی دڵ لە قۆناغگەلی جۆراوجۆر بە شێوەی پەڕگەی قاقەزی پیشان دەدات. ئەم قاقەزە بۆ ناسین و دیاری کردنی وردتری نەخۆشی یارمەتی دکتۆرەکان دەدات.

ئیکۆی دڵ

ئیکۆکاردیۆگرافی (بە سۆنۆگرافی دڵ ناسراوە) شێوەیەکی ناداگیرکەرە کە بۆ بینینی پێکهاتەی دڵ لە شەپۆلەکانی دڵ کەڵکوەردەگرێت.

نەشتەرگەری دڵ

نەشتەرگەری دڵ نەشتەرگەرییەکی داگیرکەرە کە  بۆ چارەسەرکردنی زۆرێک لە نەخۆشییەکانی دڵ بە کار دێت. ئەم چارەسەرییە کاتێک ئەنجام دەدرێت کە چارەسەرییەکانی تر کاریگەری پێویستیان نەبێت.

ئەگەر دەتەوێت هەر یەکێک لەو خزمەتگوزارییانەی سەرەوە وەربگریت، پەیوەندی کردن بە پسپۆڕانی شەفا توریسم و وەرگرتنی خزمەتگوزاری لەوان بژاردەیەکی باشە بۆ تۆ.

بۆچی بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار ئێران هەڵببژێرین؟

ئێران وڵاتێکی بەرین و پێشکەوتووە کە لە بواری زانستە پزیشکییەکاندا، لە رۆژهەڵاتی ناویندا زۆر ئاستی لە سەرە و دەتوانین بڵێین پلەی یەکەمی هەیە. لەم وڵاتەدا دکتۆرگەلێکی زۆری دڵ و دەمار بوونیان هەیە کە لە کاری خۆیاندا زۆر شارەزا و پسپۆڕن و لە چارەسەری نەخۆشەکانیاندا زۆر سەرکەوتوو بووگن. سەرەڕای ئەو خاڵانەی کە ئاماژەمان پێکرد کەش وهەوای ئێران زۆر خۆشە وهەروەها شوێنی گەشتایری زۆری ئەم وڵاتە بووەتە هۆی ئەوەی کە زۆر کەس بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار ئەم وڵاتە هەڵبژێرن.

یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانی سەردانیکردنی خەڵک بۆ ئێران و وەرگرتنی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیدار بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار، تێچووی گونجاوی چارەسەری لەم وڵاتە بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکەی دراوسێیە.

 

بەڵام دەبێت بزانن کە ڕەنگە گەشتکردن بۆ ئێران و دۆزینەوەی پزیشکێکی شارەزا بۆ وەرگرتنی خزمەتگوزارییە پزیشکیەکان قورس و ئەستەم بێت، بۆیە پێشنیار دەکرێت کە بۆ هەنگاو هەڵگرتن بە مەبەستی وەرگرتنی خزمەتگوزاری چارەسەری یارمەتی لە پسپۆڕانی و توانای شه‌فا توریسم  وەربگرن.

چۆن باشترین پزیشکی دڵ لە ئێران بدۆزینەوە؟

لە ئەگەری ئەوەی کە مەبەستی ئەوەت هەبێت کە بۆ چارەسەری نەخۆشی دڵ و دەمار سەردانی ئێران بکەیت ئەو پرسیارەت بۆ دێتە پێش، کە چۆن باشترین پزیشکی ئەم بوارە بدۆزمەوە؟

 بە هۆی ئەوەی کە لە ئێران لە بەشی دڵ ودەماردا پزیشکی بە ئەزموون و پسپۆڕی زۆر هەیە، ڕەنگە پەیدا کردنی دکتۆرێکی باش لەم بوارەدا بۆت قورس و ئەستەم بێت. بەم هۆکارە پێویستە کە بۆ وەرگرتنی خزمەتگوزاری پێویست لەگەڵ کۆمپانیاگەلی چالاکی وەکوو شەفا توریسم پەیوەندی بگری و لە ئەزموونی کەسانی شارەزای نێو کۆمپانیاکە کەڵکوەرگری.

کام یەک لە شارەکانی ئێران لە بەشی دڵ ودەماردا باشترینە؟

بە هۆی ئەوەی کە وڵاتی ئێران لە بەشی پزیشکی دڵ و دەماردا زۆر پێشکەوتووە بە ئاسانی دەتوانیت لە هەموو شارەکانی پزیشکی باش بدۆزیتەوە. بەڵام دەبێت بزانیت کە زۆربەی پزیشکە باشەکان لە شارە گەورەکانی ئێران خەریکی چالاکین. کە واتە دەتوانین بڵێین کە پزیشکانی شارەزاتر لە تاران، قوم، یەزد، فارس، ئیسفەهان، کرماشان، مەشهەد، سنە و هتد نیشتەجێن.

 

لەم بارەوە کۆمپانیای گەشتیاری تەندروستی شەفا توریسم دەتوانێت بە پێی بارودۆخی جەستەیی و ئاستی نەخۆشییەکەت پزیشکی باشت پێ بناسێنێت و یارمەتیت بدات بۆ ئەوەی کە خزمەتگوزاری پێویست وەربگریت.

تێچووی چارەسەری نەخۆشییەکانی دڵ لە ئێران چەندە؟

تێچووی بەشی گەشتیاری پزیشکی چارەسەری نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار بە پێی  جۆری خزمەتگوزارییە پزیشکیە وەرگیراوەکان، شوێنی کلینیکە هەڵبژێردراوەکە یان ناوەندی چارەسەری، شارەزایی و ئەزموونی پزیشک بۆ چارەسەرکردنی نەخۆش، جۆر و قورسی نەخۆشییەکە و تەنانەت کۆمپانیای هەڵبژێردراو بۆ وەرگرتنی خزمەتگوزاری گەشتیاری پزیشکی دیاری دەکرێت و جیاوازە.

پێویستە تێبینی ئەوە بکرێت کە ئەو کەسانەی کە کۆمپانیای گەشتیاری تەندروستی شەفا توریسم هەڵدەبژێرن دەتوانن بۆ وەرگرتنی خزمەتگوزاری گەشتیاری پزیشکی دڵ و دەمار و چارەسەری نەخۆشییەکەیان بە بێ ئەوەی تێچووی زیادە ببژێرن، ئیشەکەیان جێبەجێ بکەن.

بۆچی بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری پەیوەندیدار بە نەخۆشی دڵ و دەمارەوە کۆمپانیای گەشتیاری تەندروستی شەفا توریسم هەڵدەبژێریت؟

تیمی گەشتیاری تەندروستی شه‌فا توریسم تیمێکی بە ئەزموون و شارەزایە کە لە تەواوی پرۆسەی گەشتکردن بۆ ئێران لە ڕێگەی ڤیزا، کڕینی بلیت، شوێنی نیشتەجێبوون لە هۆتێل و خزمەتگوزاری پزیشکیدا یارمەتیدەری تۆیە.

 

ئەو کەسانەی کە بە مەبەستی گەشتیاری تەندروستی نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار لەگەڵ شەفا توریسم کار دەکەن هەر لە کاتی هاتن بۆ ئێران واتە لە فڕۆکەخانەوە وەرگێڕانی ئێمەیان لەگەڵە تا کۆتایی سەفەرەکە. لە کۆتاییدا، نەخۆشەکە لە باشترین و گونجاوترین هۆتێل دەمێنێتەوە و خزمەتگوزاری پزیشکی جۆراوجۆر وەردەگرێت لە کاتی خۆیدا. پسپۆڕانی ئێمە هەتا نەخۆشەکە دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی لەگەڵی دەبن و لە ئاکامدا پارەیەکی گونجاوی لێوەردەگرن. بۆیە هەڵبژاردنی کۆمپانیای گەشتیاری تەندروستی شەفا توریسم بۆ وەرگرتنی خزمەتگوزاری پەیوەندیدار بە نەخۆشی دڵەوە دەتوانێت هەڵبژاردەیەکی ناوازە بێت.

کۆتایی

لەم وتارەدا، ئێمە لێکۆڵینەوەمان لە چارەسەری نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار لە ئێران کردووە و زانیاری پێویستمان پێشکەش بە ئێوە کردووە. ئەگەر پلانتان هەیە  بۆ وەرگرتنی خزمەتگوزاری پزیشکی دڵ و دەمار سەردانی ئێران بکەن، تەنها پەیوەندی بکەن بە پسپۆڕانی گەشتیاری لە ڕێگەی 989909991658+ یان ژمارەی تەلەفۆنی 988733741922+ تاکوو بە تێچوویەکی گونجاوەوە خزمەتگوزاری پێویستتان پێشکەش بکەن.

دکتۆرەکان

پرسیار

باوەکان

کۆمپانیای شەفا توریسم بە ئەزموونێکی چەن ساڵەوە توانیویەتی وەکوو یەکێک لە سەرکەوتووترین کۆمپانیاکانی بە شی گەشتیاری تەندروستی ناوی خۆی لە ڕیزی کۆمپانییە پلە یەکەکان تۆمار بکات.

تێچووی ئەنجامدانی هەموو نەشتەرگەرییە پزیشکییەکان لە ئێران کەمترە لە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا.

تێچووی وەرگرتنی خزمەتگوزارییەکانی چارەسەری پەیوەندیدار بە نەخۆشییەکانی دڵ لە ئێران زۆر کەمترە لە تورکیا.